تایبه‌تی شێعر
من ! کاره‌سات ده‌ژیم له شڵه‌ژانی ئه‌ستێره‌یه‌ک له خه‌ون ڕا تا چوونه سه‌ری قه‌ندی خوێنی ئه‌و ته‌خته‌ی په‌نام تاڵ مه‌به لێم شیرین ترین میوه‌ی جیهان که تۆ ئه‌وی ژانی گورچیله که هرووژمی هێنا سامناک ترین کابووسه سه‌ودا و موعامه‌له له سه‌ر ژیان یا نه‌ژیان ــ راستی باپیرم چوار گورچیله‌ی بوو ــ به ره‌حمه‌ت بێ ــ وه تۆ پێده‌که‌نی حه‌یفه که ژیانم به‌شی هه‌مووی خه‌نده‌ت نه‌کا زیز مه‌به لێم راستیه‌کان راستیه‌کی تاڵ نه‌بوون یانی هه‌ر له سه‌ره‌تا دا تاڵ نه‌بوون تۆزێ دوور که‌وتی گه‌ڕایه‌وه ــ خودا گه‌وره‌یه باش ، ده‌زانی چه‌ن میلیار کاکێشانمان هه‌یه و ئه‌رێ ! خودا چه‌نده سه‌رقاڵه به‌و هه‌موو کاره ؟ ــ من نازانم ــ یانی که هه‌ر نه‌ده‌زانی نا ــ هه‌ر ئه‌وه‌نده ــ مچه گیان ، ئه‌وشۆ قه‌ندی خوێنت به‌شی دوو چایی و قه‌نداغێک ناکا ؟ تۆ لێوه‌کانت یاغی نه‌که‌ی لێم ؟ ده‌نا له من دا گوزه‌ر ده‌کا جۆرێ له تاوانی هه‌رچی ماچه نه‌مکردوون وه سوحبهتی ئه‌و ئێوارانه‌ی که هه‌ر له بیرت نه‌بوون ئاخ ، خۆشه‌ویسته‌که‌م تێت ده‌هاڵێن حه‌سره‌تێکی سڕ ــ تۆزێ بنوو ورده ورده ئارام ده‌بمه‌وه تێم ده‌هاڵێی " په‌شمینه‌یه‌ک گڕ "1 وه زه‌مانێک که زه‌وی به‌شی نه‌ده‌کرد تاڵ مه‌به لێم " شیرین ژیانێک سه‌خت "2 ژیاوم من 1 و 2 وه‌رگیراوه له شێعرێکی هه‌رمان وه‌تمانی هه‌ر ئه‌وه‌نده ، شتێکی سه‌یر نییه منیش له هه‌مان سه‌ره‌تای باران که کۆڵان تا ئه‌و په‌ڕی گه‌ش بینیم ته‌ڕ ببوو باوه‌ڕم نه‌کردبوو وه ئێوه‌ش بینیوتانه که ڕه‌نگی ئاسمان هه‌میشه هه‌ر شین نابێ وه تازه ئه‌گه‌ر سوێندیش بخۆم : « په‌پوله‌یه‌کم دیوه » ڕه‌نگه باران هه‌ر ببارێ عیشق قازانجی زۆره ئه‌وه‌ش ته‌عبیری منه - ئای گێژه باران باران ئه‌ساسه‌ن ، ده‌تانهه‌ویست تامی ماچ له بۆنی باران لێک بکه‌نه‌وه هه‌ڵه‌تان کردبوو وه تازه هیچ مه‌سه‌یجێکیش ڕه‌نگه نه‌توانێ ئاشتان کاته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده باران باریبوو وه ئێوه‌ش چیتر له په‌نجه‌ره ڕامه‌مێنن جه‌لال پوورحه‌سه‌ن ۱ کیژێک دڵی بردووم ساڵه‌هایه ، من ده‌ڕوانمه له‌نجه و گۆزه‌ی شانی هه‌ر چه‌ند عاشقی بووم به‌ڵام گه‌لێک تووڕه‌م له‌و که‌سه‌ی وێنه‌ی ئاوا ده‌کێشێ ئاخر چۆن نه‌یزانی ، ئه‌و نازداره شان و پیلی دێشێ ۲ بوومه پارتیزانی ئێواره‌ت هێند به دوات دا هاتووم و چووم ئه‌وڕۆ له که‌مینی بێ مه‌یلیت که‌وتم زۆر بێ به‌زه‌ییانه شه‌هید بووم ۳ ده‌ڵێن : ده‌خورێی هه‌ر که ئێواره ده‌هات پێده‌که‌نی به من به هه‌ر رێبوارێ چه‌ند گه‌مژه بووم نه‌مزانی به ئاوی ڕوبارێش له گه‌رووی من ناچییه خوارێ ۴ بۆ ساز کردنی ژینێکی پڕ سه‌مه‌ر تۆ ببه به خاوه‌ن کار و منیش ده‌بم به به‌ڵێنده‌ر ۵ نازانن چی بکه‌ن له‌گه‌ڵ من بوومه چه‌قڵی چاوی دوژمن ۶ مێژوو ساز بوو دوو دڵ له‌رزان ئه‌ویان به زرمه‌ی تۆپ و ئه‌میشیان به شکانی فنجان ۷ باشه ، شه‌رم بۆ بمگرێ نیگام که‌شتیه‌که ، سه‌رگه‌ردان لێی گه‌ڕێن ، له ده‌ریایی چاوێک دا ئاخرێکه‌ی ، که‌نار ده‌گرێ ۸ ڕۆژێک هه‌ر دێ بڵیند بێ دووکه‌ڵ له کۆلکه‌ی بێدادی شتێکم گووتووه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم : به بڕین چێ ، سه‌رێک تێیدا نه‌بێ ، سه‌ودایی ئازادی ۹ تۆ ده‌تگووت : نێوانی من و تۆ بۆشاییه‌کی ئه‌سته‌مه من ڕاناوه‌ستم یا ئه‌و بۆشاییه پڕ ده‌که‌م یا پردێک هه‌ڵده‌به‌ستم ۱۰ قه‌ندیل ئه‌و به‌رزایه‌ی بیر تێیدا ده‌فڕێ و ئازاده چۆن ده‌هێڵم دوژمن سه‌ری کوردی لێ باده ۱۱ من ئاماده‌م با به سه‌رنێزه ، داگیر کار هه‌موو له‌شم بکێڵێ به‌ڵام گوڵێکی ئه‌و نیشتمانه‌م له ژێر پێی دا نه‌شێلێ جه‌لال پوورحه‌سه‌ن ساعه‌تی حه‌وت وه عیشق سه‌ره‌تایه‌کی بوو ئه‌و کاته‌ی باران به قازانجی ئێمه باری وه عیشق ته‌سادووفێکی به ڕێکه‌وته نابێ ، بێزاریان کردین له نیسبییه‌تی به قه‌د یه‌ک ته‌قه‌للا کردن بڕوا ناکه‌م سیله‌ی نیگای ئه‌و پشت په‌نجه‌ره‌یه حه‌دیسێکی نه‌بێ بۆ خورپه‌ی دڵم وه ئۆتۆمۆبیله‌کان که زوو تێپه‌ڕیبوون و خه‌ڵکیش تۆ هه‌ر نه‌هاتی که سه‌رماش سه‌خت بوو یانی له دۆینێوه سه‌خت ببوو وه منیش له نێو په‌له‌ی ڕێبواران سه‌رم گێژ ببوو که گه‌ڕامه‌وه له ئێواره ساعه‌تی حه‌وت ساعه‌تی خۆشه‌ویستی وه تۆ هه‌رگیز نه‌هاتبووی من دڵنیا نیم به‌ڵام ئێستا ساعه‌ته‌که‌م نووستووه جه‌لال پوورحه‌سه‌ن بڕوا بکه دیپلۆماسی ئه‌وین دۆڕاوه له په‌یماننامه‌ی پاییزی ئه‌و سه‌رده‌مه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی مێهره‌وه تا دووڕگه‌کانی زیز بوون چی تر مه‌ودا نه‌ماوه بۆ کات و ساته‌کانی دڵته‌ڕی چ وزه‌یه‌که ، وزه‌ی ناوه‌کی هه‌ست به له تۆ دا نووقم بوون به‌و مه‌رجه‌ی باوه‌ڕ بکا جیهان به ده‌ستی ئاشتی لێره‌وه تا باڵوێز خانه‌کانی ئامانج درێژ بوو ته‌مه‌نی به‌یاننامه‌ی ره‌زاگرانیم تۆقیوه له کۆشکه سپێکانی توڕه بوون بڕوا بکا مه‌ودا نه‌ماوه بۆ به‌ر هه‌ڵست بوونی میلیشیاکانی لاوی له گه‌ڵ هێزه فره نه‌ته‌وه‌کانی پیری له ئێواره‌یه‌کی شومی دابڕان ئاڵا هه‌ڵگرانی تۆران باڵه‌کانی کۆتری ئاشتی ماچیان دزیبوو له سه‌ر مێزی دیالۆگی ساتی هاوئامێز بوون ده‌نگی گولله هاوه‌نی ترۆریسته‌کانی ناتوانم هیوایی ژوانی ژێر داره بییه‌که‌ی حه‌سانه‌وه‌ی ترساندووم گیانی وه‌فده‌کانی قه‌رار چی تر مه‌ڵێ : نا ناتوانم جه‌لال پوورحه‌سه‌ن ده‌ر ئه‌نجامێک بۆ ئه‌و کراسه تۆڕه چارم نییه چاو له مه‌مک که‌م ستراتێژی نوێ چ سه‌ربه‌ستانه مه‌مکه‌کانی ره‌ها کردووه که خه‌یالی داگیر کرد شێعر نه‌بوو ، ئه‌فسانه نه‌بوو تا بیخه‌مه لێکدانه‌وه‌ی مێشکه‌وه تکایه ، له‌وه زیاتر ناینووسم مه‌بادا سرنج‌و له‌و تۆڕه دا گیر بکات جه‌لال پوورحه‌سه‌ن ده‌لێن : واش نییه لێره لێره‌وه هه‌موو شتێک ده‌ست پێده‌کا هه‌میشه له ڕوانین نیگه‌رانن ئاخه کاکه لێره هه‌موو شتێک داستانێکی هه‌یه به سه‌راحه‌تی له‌هجه‌یان سوێند ده‌خۆن به گیرفانیان که هه‌ر ڕۆژ قووڵتر ده‌بێ جار جاریش نیگه‌رانن نه‌کا سه‌ریان تاس ببێ یا لێچکه‌ی ژنه‌کانیان با بیبا خه‌ونیان دیوه – دڵته‌ڕن - ئه‌وڕۆ چه‌ند ڕۆژه زه‌نگیان بۆ لێنه‌داون پشوو سوار له شتێک گه‌ڕاون کتێب ناخوێنن ، فیله‌سۆفن جار جاره ره‌خنه‌گری سیاسی موفه‌سری تۆپێن ، سینه‌ماگه‌رن ئه‌سڵه‌ن ئۆستادێکن ئاخر خه‌لکی ئه‌و شاره هه‌مووشتێک ده‌زانن ده‌زانن ته‌مه‌ن یانی حه‌سانه‌وه به‌ڵام ئه‌ی گیانه پێیان شل بووه و لێی گه‌ڕاون وه‌ڕه‌زن له هه‌ر شت و هه‌ر کارێک ده‌نا ئێستاش ڕانه‌هاتوون له خه‌وی ژێر سێبه‌ری دارێک هیلاکن ده‌ڵێن : دار گێلاس گوڵی کردووه چیبکه‌یین ؟ شه‌ممه ته‌رزه ده‌بارێ سه‌رقاڵن له په‌ره‌ستن ئاخر چوارشه‌ممانه مه‌لایک دێنه خوارێ خه‌لکی ئه‌و شاره به ڕاستی ماندوووووووون ! ماندوو نه‌بن ؟ ئای به خێر بێن سه‌ر چاوان . جه‌لال پوورحه‌سه‌ن به سۆزترین سڵاوی ئه‌و پاییزه‌مت که نه‌هاتووه لێ ده‌که‌م شیرین ترین ماچی ئه‌و وه‌رزه‌ت که ئێستا نه‌مکردووه بۆتی به‌ڕێ ده‌که‌م تا بیره‌وه‌ری ڕۆژێکی تر یادم له سه‌رت دا هه‌ڵگره نیگاکانم له سه‌ر ڕێت ون بوون نه‌که‌ی پێشێلیان نه‌که‌ی وه ئه‌و ماچه‌ی که پۆستم کردووه تا ئاوه‌دانی وه‌رزێکی تر نه‌که‌ی به ئادرێسی لێوه‌کانتی ئاشنا نه‌که‌ی ره‌نگه ئه‌وه‌ش چیرۆکی ژوانێک بووبێ که هه‌رگیز سازمان نه‌دابێ هه‌نگاوه‌کان له یه‌ک پساون وه منیش جانتایه‌ک به ده‌ست و زگ پڕی قسه تێر به‌و شێتیه پێده‌که‌نم جه‌لال پوورحه‌سه‌ن ئاوه‌دانترین وه‌رزی قسه‌ت بوو سڵاوێک که دۆینێ هاتیوه لام وه من تێر به ئێواره‌یه‌ک سوحبه‌تم کرد وه تۆش تێر به عیشق دایکایه‌تی بڕیار بوو ده‌ستت پڕ له عه‌تر که‌ی له بۆنی ئه‌و ریحانانه‌ی شین ده‌بوون له نێو باغچه به سوحبهتی ئێواران فێریان که‌ی ئه‌و چاوانه‌ی ئێستا ماون له سه‌ر رێگا بڕیار بوو باوه‌شت کورت ترین دیوار بێ بۆ گڕووم وه‌نه‌وزێ بده‌م تێیدا به‌ڵام هه‌ر که رووخا ئه‌وه سه‌ری منه‌و هه‌نیسک هه‌ر ده‌مه‌ی بۆ لایه‌کی ده‌با هێنده غه‌مبارم ده‌زانم ئاخرێکه‌ی که غه‌م ده‌مبا جه‌لال پوورحه‌سه‌ن ![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
| قالب جدید وبلاگ پیچك دات نت |



